ئەمڕۆ ئێمە لەو سەردەمەدا ناژین کە دەسەڵات لەڕێگەی میدیاوە “حەقیقەت” بشارێتەوە، بەڵکو سەردەمێکی ترسناکترە، حەقیقەت هەیە، لە پاڵماندایە، دەیبینین، بەڵام ئەوەیە کە دەسەڵات دەستکاریکردووە. ئەو بە دوو شێوە کاردەکات؛ دروستکردنی حەقیقەت بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت، دروستکردنی درۆ، ئەمڕۆ خەڵک لەنێوان دوو بژاردەی کوشندەدان.